سبەی دەست بە ژماردن و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگی وێستگەكانی هەولێر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی ژماردن و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی بەری كەرخی بەغدای راگەیاند، دەڵێت، ئەنجامەكەی لەگەڵ ئەلیكترۆنی 100٪ هاوتا بووە، هاوكات بڕیارە سبەی دەست بە ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی دەنگی وێستگەكانی هەولێربكرێت .

رۆژی شەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی بەری كەرخی بەغدا كە تانەیان لێدراوە تەواو بووە.

بڕیارە سبەی دەست بە ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەستی دەنگی وێستگەكانی هەولێر بكرێت، كە یەك تانەیە و لە بازنەی سێیە، لە لایەن هەرێم كەمال ئاغا، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكەشكراوە و بڕیارە 29 وێستگەی دەنگدان بە دەست هەژمار و جیابكرێنەوە.

ئێوارەی رۆژی هەینی 29-10-2021 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بڵاویكردەوە، ژماردن و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی وێستگەكانی میسان، دیالە و رەسافە تەواو بوون و ئەنجامەكەش بۆ ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەوەی رێكاری گونجاو بگرنەبەر، ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، نەینەوا و پێنجشەممەش بابل تەواوكرابوون.

رۆژانی 8 و 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و ئەنجامە بەراییەكانیش دەریدەخەن، رەوتی سەدر گەورەترین براوەی هەڵبژاردنە و 73 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی تەقەدووم بە سەرۆكایەتیی محەممەد حەلبووسی 37 كورسی بەدەستهێناوە؛ پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 كورسی بردووەتەوە، بەڵام هاوپەیمانیی فەتح كە لە خولی پێشووی پەرلەمان 47 كورسی هەبوو لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا 15 كورسی بەدەستهێناوە؛ هاوكات سەربەخۆكان 35 كورسییان لە 329 كورسییەكەی پەرلەمان بردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا