هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی كوشتن لەهەولێر

پۆڵەتیك پرێس:
باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: زۆری تاوانە كۆمەڵایەتییەكان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی یاساو قەیرانی داراییش وایكردووە، خەڵك باری دەروونی باش نەبێت.

باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك دەشڵێت: جگە لەو دوو هۆكارە زۆری تاوانە كۆمەڵایەتییەكان بە پێی بەدوواداچوونەكانمان چەند لەچەند هۆكارێكی ترەوە سەرچاوە دەگرێت، سوڵحی عەشایەری، كە ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی سەرهەڵدانی كێشەكان و ئەو ئاڵۆزییەی لە هەندێك شارەكان بە دیدەكرێت.

جێگری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی وت: لەئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا یاسا سەروەر نییە، كە یاسا سەروەر نەبوو دەبێـتە سوڵحی عەشایەری، هەروەها میدیاكان، دەورێكی باشیان نییە، تاوانە كۆمەڵەتییەكان بە هۆی ئەمانەوە زیادیكردووە، چونكە قەیرانی دارایی وایكردووە خەڵكەكە باری دەروونیان باش نییە.

ئەو قسانەی جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە ژمارەی تاوانەكانی كوشتن‌و بەتایبەتی لەشاری هەولێرو روویان لەزیادی كردووەو بەشێكی زۆریش هۆكارەكەی بۆ بوونی چەك لەدەستی زۆرێك لەخەڵكی دەگێڕنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا