فشاری خۆپیشاندان فراكسیۆنەكان ناچار بەرێككەوتن دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و تا ئێستا فراكسیۆنەكان نەگەشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردن، سەرۆكی بەشێك لە فراكسیۆنەكا‌ن و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بەردەوامن لەكۆبوونەوە بۆ گەیشتنە رێككەوتن.

پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 24ی تشرینی یەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش بازنەكانی هەڵبژاردنە، سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: تا ئێستا (سەعات 5:30ی ئێوارە شەممە 24ی تشرینی یەكەم) لایەنەكان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن نەگەشتوونەتە رێككەوتن‌و سەرۆكی بەشێك لە فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمان لەكۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەر و رێككەوتن لەو بارەیەوە.

سەلیم شوشكەیی وتیشی: گرژییەكی زۆر هەستی پێدەكرێت لەناوچەی سەوز و هێزە ئەمنییەكان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەك شەممە 25ی تشرینی یەكەم بڕیارە خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، بەو هۆیەشەوە رەنگە لایەنەكان بگەنە رێككەوتن بۆ ئەوەی سبەینێ خۆپیشاندەران هێرش نەكەنە سەر بینای پەرلەمان.

ئەوەی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تائێستا بەكێشە ماوەتەوە، دابەشكردنی بازنەی هەڵبژاردنە، بەتایبەتی هەردوو پارێزگای كەركوك‌و نەینەواو رەنگە بەبێ‌ ئەو دوو پارێزگایەش دەنگ لەسەر هەمواری یاساكە بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا