پۆڵەتیك پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوچەی حەبیبیەی بەغدا روویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان چوار كەس كوژراون و 20 ی دیكەش برینداربوون .
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووە و لە ناو بازاڕێكی قەرەباڵغدا پارك كراوە.
تەقینەوەكە زەرەر و زیانی ماددی زۆری بە دوكان و بازاڕەكە گەیاندووە و پێنج ئۆتۆمبێلیش لە نزیك شوێنی تەقینەوەكەبوون سوتاون.
ئەوەی بڵاوكراوەتەوە زانیاری سەرەتایین لەبارەی تەقینەوەكە و لێكۆڵینەوەكانی هێزە ئەمنییەكان لە رووداوەكە دەستی پێكردووە، تا ئێستا هیچ لایەنێك ئەنجامدانی تەقینەوەكەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.