روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان روونكردنەوەیەكی لەبارەی سووتەمەنی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بەپێی رێككەوتنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2021، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ رۆژانە بڕی 1080 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات بە نرخی بازرگانی 650 دینار بۆ هەر لیترێك، دەبوو بڕی 246 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام هەتا ئێستا تەنیا 120 ملیۆن لیتر رادەستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كراوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكاندا هاتووە، بەپێی رێككەوتنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2021، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ رۆژانە بڕی 1080 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات بە نرخی بازرگانی 650 دینار بۆ هەر لیترێك.

لە بەشێكی دیكەی روونكرداوەتەدا باس لەوە كراوە، وەزارەتی نەوتی عێراقی، دەبوو بڕی 246 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام هەتا ئێستا تەنیا 120 ملیۆن لیتر رادەستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لە نێوانیشیاندا پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كە بڕی 50404376 لیتریان وەرگرتووە، هەروەها بڕی 67570154 لیتر بەسەر پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دابەشكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، هۆكاری نەگەیشتنی نیوەی دیكەی بڕی دیاریكراو، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی عێراق هەر كات تووشی كورتهێنان بێت لە پێداویستیی ناوخۆیی خۆی، بەشی هەرێمی كوردستان نانێرێت.

هێما بەوەشكراوە، بە هەمان شێوە و بەپێی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ لە رێككەوتی 20-11-2021 دەبووایە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەك وەجبەی یەكەم رادەستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام تەنیا 12 ملیۆن لیتری رەوانە كردوە.

ئێمە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق. پێشوازیش لە هەر پێشنیازێك دەكەین كە ببێتە هۆی باشتربوونی گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق بەبێ جیاوازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا