نوێترین زانیاری دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتوە و لەكۆتایی ئەمساڵدا دەكشێنەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند: ئەو لێدوانانەی لەبارەی درێژكردنەوەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەدرێت دوورە لەراستییەوە، چونكە 31ی 12ی 2021 كاتی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكایە لە عێراق و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەشڵێت: پەیوەندی نێوان هێزەكانی ئەمریكا و هێزە ئەمنیەكانی عێراق دوای كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكان پەیوەندییەكی راوێژكاری دەبێت لەبوارەكانی راهێنان و چەك و پێدانی زانیاری هەواڵگری و ئەمنی دژ بەتیرۆرستانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا