پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ ئاگاداربوون لە سنوری جوگرافی و كارگێڕی پارێزگاری هەڵەبجە ماوەی سێ ڕۆژە لیژنەیەكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە شاری هەڵەبجەیە و رۆژی پێنج شەممە، 23ی ئەیلول كۆتایی بە كارەكانی هێنا و بڕیارە ئەنجامی سەردانەكەی بە ڕاپۆرتێك پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكات.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هیوای خواست ئەنجامی سەردانی لیژنەكەی وەزارەتی پلان دانانی عێراق هۆكارێك بێت بۆ چارەسەركردنی كۆی گشتی كێشە كارگێڕی و یاساییەكانی پارێزگاكە.
لای خۆیەوە د. محەمەد سەید سەرۆكی لیژنەكەی وەزارەتی پلان دانانی عێراق ڕایگەیاند: لە سەردانەكەیاندا ئەوەی پێوست بووە تۆماریانكردووە و بە نوسراوی فەرمی ئەنجامی سەردانەكەیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن تاكو هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بچێتە ئەو قۆناغەی كە وەك تەواوی پارێزگاكانی تر مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
وتیشی: وەكو وەزارەتی پلان دانان ماوەی چەند مانگێكە كاردەكەین بۆ لێكۆڵینەوە لە راستی هەمووبابەتەكان، لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا هەموو لێكۆڵینەوەكانمان كردووە و بەزووترین كات دەبێتە پارێزگایەتی تەواو هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.