ئاماری رووداوە جیاجیاكانی شەوی رابردوو لە هەولێر و سلێمانی دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو 45 كەس بەهۆی رووداوی شەڕە چەقۆ و رووداوی دیكەی جیاجیا لە شاری سلێمانی داغڵی نەخۆشخانە كراون، لە شاری هەولێریش چەند رووداوێكی هاتوچۆ روویاندا بەهۆیانەوە چەند كەسێك برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە شاری سلێمانی، 45 كەس بەهۆی ڕووداوی شەڕە چوقۆ، كەوتنە خوارەوە، بورانەوە و ڕووداوی هاتوچۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ ئەوەشدا 110 حاڵەت لەشوێنەكانی خۆیان چارەسەریان بۆكراوە.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا دوو کەس بە گوللـە برینداربوون، 13 حاڵەتی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، 30 حاڵەت بەهۆی بەربوونەوە و کەوتنەخوارەوە تۆمارکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا