لە ماوەی شەش مانگدا لە هەولێر 22 كەس كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ 22كەس كوژراون، هەر لەو ماوەیە زیاتر لە سێ هەزار تاوان تۆماركراون، راشیدەگەنێت بەشێكی زۆر لە تۆمەتباران دەستگیركراون.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئامارەكانی خستەڕوو و رایگەیاند: لە شەش مانگی ئەمساڵ 2022، لەسنوری پارێزگای هەولێر سێ‌ هەزارو 375تاوانی جۆراوجۆر لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس تۆماركراون، لەو ژمارەیە دوو هەزارو 961 یان ئاشكرا كراون.

وتیشی: هەر لەو ماوەیە چوار هەزارو777 تۆمەتبار دەستگیركراون، ئەوانەی تاوانی كوشتن و دزی و مامەڵەی مادەی هۆشبەریان كردووە.

هۆگر عەزیز راشیگەیاند: سەبارەت بەتاوانی كوشتن هەر لەسنووری پارێزگای هەولێر لەماوەی ئەو شەش مانگە، 22تاوان هەبووە، لەوانە 18 یان ئاشكراكراون، لەسەر ئەو تاوانانە 41 تۆمەتبار دەستگیركراون.

وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیشیكردەوە: لەو ماوەیە 43 تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆماركراوە، لەو ژمارەیە 36یان ئاشكرابووەو ئۆتۆمبێلەكە بۆ خاوەنەكەی گەڕاوەتەوە، هاوكات 500كارتۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەر داگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا