پۆلیسی سلێمانی دەستی بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرت و تۆمەتبارێكی دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گرت و تۆمەتبارێكیشیان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو لە هەڵمەتێكداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.

ئەوەشی راگەیاند، هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی تردا گیرا كە تابلۆكەی ساختە بووە و خاوەنەكەشی بەناوی ( ب ، ز ، م ) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا