چەند پەرلەمانتارێك: لە كەمتەرخەمییەكانی حكومەت بەرامبەر سلێمانی بێدەنگ نابین

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان رایدەگەیەنن، لە كەمتەرخەمیەكان بەرامبەر بە سلێمانی بێدەنگ نابن و هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.

 

رێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتر چەند پەرلەمانتارێكی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی چەند لایەنێكیان كردووە كەمتەرخەمییەكانی حكومەتیان بەرامبەر بە سلێمانی روونكردوەتەوە، ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی ئەو لایەنانە دەكەن.

 

دەشڵێت، “ئەوە ئاسایی نییە لە شوێنێكدا مردن هەبێت، دۆخەكە لە مەترسیدا بێت، بەڵام حكومەت كەمتەرخەم بێت بەرامبەری، ئەم حكومەتەش بەوەزیری تەندروستیشەوە كەمتەرخەمیەكی زۆری هەیە بەرامبەربە ژیان و مردنی خەڵك و سلێمانی، ئێمەش بێدەنگ نابین و هەڵوێستی دیكەمان دەبێت”.

 

رێزان شێخ دلێر جەختیكردەوە، پێشتریش سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقیان كردووە و داوای هاوكاریان لێكردووە، ئەوانیش هاوكاریان ناردووە، بەڵام وەزیری تەندروستی هەرێم پێی وتووە، دەبێت هاوكارییەكان بگاتە هەولێر و دوتر لەوێوە دابەش بكرێت، ئەوەش بوەتە گرفت بۆ گەیشتنی هاوكارییە تەندروستیەكانی عێراق بۆ سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا