كاروان ئەنوەر: ناچاربووین سكاڵا لەسەر باس نیوز و وشە نێت تۆمار بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك راپۆرتی پڕ لە بوختان و قسەی ناڕاست و بێ‌ بەڵگە لەسەر ئێمە و لقەكەمان ( لقی سلێمانی/ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان) وەك رێزێك لە پیشەكەمان و ناوبانگی لقەكەمان سكاڵای یاساییمان لەسەر باس نیوزو وشەنێت تۆمار كرد.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، باس نیوزو چەند دەزگایەكی میدیای تر لە هەولێرەوە، كۆمەڵێك راپۆرتی پڕ لە بوختان و قسەی ناڕاست و بێ بەڵگەیان لەسەر ئێمە و لقەكەمان ( لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان) بڵاوكردەوە.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بێگومان ئەم راپۆرتانە سەرلەبەریان لە راستیەوە دوورن، بەڵام لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی بە بەرنامەكراو بەمەبەستی بەگوندكردنی سلێمانی و شكاندنی ئێسكی میدیاو رۆشنبیری لەهەموو كوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی ئەم درۆو دەلەسانە بڵاو دەكەنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زیاتر لە جارێك راپۆرتی لەم جۆرەیان بڵاوكردەوە، بەڵام ئێمە نەچوینە ئاستی ئەوان و خەڵكمان بە وەڵام و وەڵامكاری سەرقاڵ نەكرد، بۆیە وەك رێزێك لە پیشەكەمان و ناوبانگی لقەكەمان سكاڵای یاساییمان لەسەر باس نیوزو وشەنێت تۆمار كرد و ئێستا سكاڵاكەمان گەشتوەتە دادگاكانی هەولێرو با دادگا مەرجەع بێت و یەكلای بكاتەوە ئایا شەرەفی كار لای (باس و وشە) درۆو تۆمەت بەخشینەوەیە؟؟ یان كاری راستەقینەی میدیایە؟؟

سكرتێری لقی سلێمانی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی ئەو كەیسەین و هیوادارین دادگای هەولێر سەرجەم راستیەكان بۆ رۆژنامەنووسان و خەڵكی كوردستان یەكلا بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا