سەرمایەدارێك لە سلێمانی بەنزین بۆ ئەمبوڵانسەكانی تەندروستی دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرمایەدارێكی شارەكە دەكات بەهۆی ئەوەی لەسەر ئەركی خۆی بۆ ماوەی مانگێك بڕیاریداوە سوتەمەنی بۆ ئەمبوڵانسەكانی تەندروستی دابین بكات.

لەوبارەوە د.صباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە: بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرمایەداری شاری سلێمانی بەڕێز كاك ( كاوەی حاجی فایەق) دەكەین كە لەسەر ئەركی بەڕێزیان سوتەمەنی بۆ ماوەی یەك مانگ بۆسەرجەم ئەمبوڵانسەكانی فریاكەوتنی تەندروستی سلێمانی دابین كراوە.

دابیننەكردنی سووتەمی كێشەی زۆری بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری سلێمانی دروستكردووە بەتایبەتی ئەمبوڵانسەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن، بەرپرسانی تەندروستی دووپاتیدەكەنەوە ئەو كێشانەی لە كەرتی تەنردوستی رووبەڕوویان دەبێتەوە بەهۆی دابیننەكردنی پارەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا