پەرلەمانتارێکی یەکێتی: وەزارەتی نەوت وتی کێشەی بەنزینی سلێمانی هۆکارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق پێی وتین رێگری سەرەكی بۆ زیادكردنی بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی و ناردنی بۆ ئەو پارێزگایە بەشێوەی راستەوخۆ، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمە.

دكتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەمەبەستی بەدواداچوون و هەوڵدان بۆ چارەسەری گرانی و كەمی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی رۆژی سێ شەممە سەردانی بریكاری وەزیری نەوت (د.حامد الزوبعی) مان كرد، داواكاریەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگایی سلێمانیمان پێ گەیاند تایبەت بە زیادكردنی بەشە بەنزینی پارێزگایی سلێمانی.

دكتۆر بڕیار رەشید وتی: بریكاری وەزیر ڕایگەیاند كە ڕۆژانــە زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكرد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی هەماهەنگی بكەن بۆ زیادكردنی بەشە بەنزینی سلێمانی و سوككردنی بارگرانی سەرشانی خـەڵكەكەی، پێی ڕاگەیاندین ڕێگری سەرەكی بەردەمیان وەزارەتی سامانە سروشتیەكانـی حكومەتی هەرێمە كە بەربەستە لە ڕاستەوخۆ پێدانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی كردەوە، هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەكی یاسایی بۆ ناردنی بەشە بەنزین و دابەزینی نرخ بە زووترین كات و چارەسەركردنی ئەم كێشە و كۆتایی هێنان بەم قەیرانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا