پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری سلێمانی هۆكاری نەمانی پارەی لە بانكەكانی سلێمانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی وەزیرەكان زۆرینەی رەهای دەسەڵاتەكانیان بردووەتەوە بۆ هەولێر و 40 كەرتی جیاوازی سلێمانی، داهاتەكەی لە هەولێر وەردەگیرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەكۆنفرانسێكدا لە دیبەتی ئابوری لە سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاند، لە كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی ئەوەی كرد، نابێت تەنها هەوڵی بردنەوەی دەسەڵاتەكانیان بدەن بۆ هەولێر، چونكە لەپێشدا وەزیرەكانی یەكێتی و گۆڕان ئەو دەسەڵاتانەی بردویانەتە هەولێر داهاتی ئەم شارەشیان لەگەڵیدا بردووە.
رونیشیكردووەتەوە، كاتێك تۆ تۆماركردنی ناوی بازرگانی دەبەیتەوە نەختینە لای من نامێنێت، چونكە رسوماتەكەی لە هەولێر دەدرێت، كاتێك تۆ لە گۆشتەوە تاوەكو فاسۆلیا، گەنم، هێلكە رەسیدەكەی دەبەیتەوە، رسوماتەكەشی دەبەیتە هەولێر، بەدەستی خۆمان نەختینەمان نەهێشتووە و دواتریش لایەنە سیاسییەكانی ئێرە تۆمەتبار دەكەین.
پارێزگاری سلێمانی دەڵیت، دەبێت زۆر بە وردی توێژینەوە لەسەر ئەو بابەتە بكرێت، 40 بواریان بۆ سەرۆكی حكومەت ژماردووە، كە بەهۆی دەسەڵاتەكانەوە ئێستا داهاتەكەی لە سلێمانی وەرناگیرێت، لە ساڵی 2020 دا داهاتی سلێمانی 16 تریلیۆن دینار بووە، نۆ ترلیۆن دیناری نەختینە بووە و زیاتر لە نۆ ترلیۆن دیناری تەنها ژمارە بووە، كەواتە سلێمانی چۆن توشی كورتهێنانی دارایی نابێت و بانكەكانی تۆ چۆن پارەیان تێدا دەبێت.