كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا و خوار مۆدێل لە توانای هێزەكانی پۆلیسی هاتووچۆدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەفسەرێكی هاتووچۆ دەڵێت، بوونی ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا و خوار مۆدێل لە هەرێمی كوردستان بووەتە ئەمری واقع و كۆنترۆڵكردنیان لە دەسەڵاتی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆدا نیە، باشتر وایە حكومەت بە بڕیارێك تابلۆیان بداتێ‌ و تۆماریان بكات.

كاروان محەمەد سدیق بەڕێوەبەری رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ بڕیاردرا بە سەرژمێری كردنی ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە خوار مۆدیلن و هاتوونەتە هەرێمی كوردستان كە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە و ئەمەش بوونەتە كێشە و گرفت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، چونكە ئەو ئۆتۆمبیلانەی تۆمارنەكراون و خوارمۆدێلن و تابلۆی ساختە بەكاردەهێنن لە ڕووی سەرپێچیكردن لە یاسا و رێنماییەكانی هاتووچۆ كێشەیان هەیە، یان ئەگەر تاوانێكی پێئەنجام بدرێت دەستنیشانكردن و دۆزینەوەیان قورسە.

وتیشی: بەپێی بڕیاری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەر ئۆتۆمبیلێك تابلۆی ساختە بەكاربهێنێت و بەدەربێت لە یاسا و رێنماییەكان و تۆماری رەسەن نەبێت رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و خوار مۆدێل بوونەتە ئەمری واقیع و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، توانایەكی زۆری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پێویستە بۆ كۆنترۆڵكردنییان، بۆیە باشتر وایە حكومەتی هەرێم بڕیاربدات لە بەرامبەر وەرگرتنی رسومی گومرگی و رسومی تۆماركردن، ئەم ئۆتۆمبێلانە تۆماربكات بۆئەوەی هاووڵاتیانیش زەرەرمەند نەبن، لەگەڵ ئەوەشدا خاڵە سنورییەكان كۆنترۆڵ بكرێت بۆئەوەی هیچ جۆرە ئۆتۆمبیلێكی نایاسایی نەهێنرێتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لە ماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ توانیویانە دەستبگرن بەسەر 11 چەك و نۆ ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا و خوار مۆدێلدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا