بڕیار لە بارەی دەوامی سبەینێ‌ درا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەر دوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی سەرما و سۆڵەوە سبەی دوو شەممەیان كردە پشوو، بۆ باخچەی ساوایان و بازنەی یەك (پۆلی 1 و 2و 3)ی بنەڕەتی.

هەر دوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی لە دوو ڕاگەیەنراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دوو شەممە17_1_2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە ( پۆلەكانی یەك و دوو و سێ ) دەگرێتەوە، دەكرێتە پشوو.

هاوكات لە هەردوو ڕاگەیەنراوەكەدا باس لە ڕاگرتنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغەكانی دیكە نەكراوە، كە لە كاتێكدا سبەی دوو شەممە جگە لە بازنەی یەكی بنەڕەتی تەواوی قۆناغەكانی دیكە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن.

پێشبینیی دەكرێت لە ڕۆژانی ئاییندەدا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد و پلەكانی گەرما بكەوێتە ژێر سفرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا