پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەكانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی، هەشت نووسینگەی تایبەت بە مامەڵەكردن بە پاسپۆرتیان داخست، لە بەرامبەر پابەندنەبوونیان بە مەرجەكانی كاركردن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەك وێنەگر و نووسینگەی تایبەت بە مامەڵەی هاوڵاتیان، لەنزیك بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داخست.
ئاماژەی بەوەشدا، بە پێی راپۆرتی لیژنەی رۆشنبیری سەربە لیژنە هاوبەشەكان ، بریاردرا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و دانانی كارمەند لەسەر شەقامەكان بۆ بانگكردنی هاوڵاتیان، كە دیاردەیەكی نامۆ و نایاساییە و بووەتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان، ئەو شوێنانە دابخرێن و مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا بكرێت.
روونیشیكردەوە، پێشتر ئەو شوێنانە سەرجەمیان ئاگاداركراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەو هەشت شوێنە پابەندی رێنماییەكان نەبوون بۆیە بە فەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی داخران و خاوەنەكانیان رووبەرووی رێككاری یاسای دەكرێنەوە.