بریندارێكی هێرشەكەی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی هێرشەكەی دوو رۆژ لەمەوبەری داعش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و بووە شەشەم شەهیدی ئەو هێرشە.

رۆژی دووشەممە 29-11-2021 دوای دوو رۆژ لە هێرشی داعش بۆ سەنگەرێكی پێشمەرگە، بریندارێكی دیكەی هێرشەكە بە ناوی عومەر محەمەد حەمید كە لەدایكبووی 1986ـە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

شەوی شەممە 27-11-2021 چەكدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری كوڵەجۆ هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، لەكاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەكانیش، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیكەش برینداربوون، كە ئەمشەو یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستدا.

عومەر محەممەد لە ساڵی 2004ـەوە پێشمەرگەیە و پێنج منداڵی هەیە كە یەكێكیان كوڕە و چواری دیكەیان كچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا