لە سلێمانی و هەڵەبجە پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریاندا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە دوو رۆژ پشووی فەرمی رابگەیەنن.

بەپێی فەرمانێكی كارگێڕی ، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، رۆژانی سێشەمە و چوار شەممەی وەك پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حكوومییەكان راگەیاند.

لەلایەكی دیكەوە لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، ڕۆژانی سێشەمە و چوار شەمە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

لەکاتێکدا ئەمڕۆش لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت بوو بەهۆی سەرماو سۆڵە و بەفربارینەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: دوای ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەك و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری (18 و 19 و 20_1_2022) لە گشت ناوەندەكانی خوێندن بە حكومی و ناحكومی یەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا