پۆڵه‌تیك پرێس
یژنه‌ی باڵای ئه‌منی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان پلان و رێكار و رێنمایی نوێیان پێدراوه به زوترین كات ئارامی بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت سزای توندی یاسایی هه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سلێمانیدا هاتووه:” لیژنەی باڵا دووپاتی دەکاتەوە تێکدانی بارودۆخی ئه‌منی بەگشتی و بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست هێڵی سورە،هەروەک ڕاگرتنی جوڵەی ژیانی خەڵک و بەردەوامی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت باجێکی قورس و سزایەکی توندی یاسایی هەیە.
له خاڵێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:هێزە یٔەمنییەکان پلان و ڕێکاری نوێ و ڕێنمایی نوێیان پێدراوە کە بەزووترین کات یٔارامی بگەڕێننەوە .
باسله‌وه‌ش كراوه‌هەڵمەتی دەستگیرکردن بەردەوامی دەبێت بۆ هەموو ئەوانەی کە پێشێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان هەیە لەبەردەوامیدان بەخۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکان وە ئەوانەی زیان دەگەیەنن بە موڵکی گشتی .
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی داوای له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد پابه‌ندبن به یاسا به‌ركاره‌كان و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزای یاسایی و كارگێڕی توند ده‌بنه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌ندی هه‌ردوو پارێزگاكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی چین و توێژه جیاجیاكان به‌ڕێوه‌چوو.