تاپۆی سلێمانی 35 دۆنم زەوی چاڤیلاند دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی بانگەوازی بۆ فرۆشتنی دوو پارچە زەوی كردووە كە یەكێكیان 26 دۆنم و ئەوی دیكەیان 9 دۆنمە دەكەونە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە.

كوردۆ ئەفراسیاب ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی، دوو بانگەوازی بۆ فرۆشتنی پارچە زەوییەكان بڵاوكردوەتەوە لە یەكەمیاندا رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی رێكەوتی ( 25_5_2022) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵكی (139/299) كەرتی (1 مەڵكەندی و دەباشان) بە زێدەگەریی ئاشكرا.

ئاماژەی بەوەكردووە، رەگەزی موڵكەكە زەوییە و رووبەرەكەی نۆ دۆنم و 16 ئۆلك و 77 مەتر دووجایە و دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە وە خەمڵێنراوە بە 36 ملیار و 265 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

لە بانگەوازی دووەمدا هاتووە: هەمان رۆژ هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵكی ( 139/300 ) كەرتی (1 مەڵەكەندی و دەباشان) بە زێدەگەریی ئاشكرا كە رەگەزەكەی زەوییە و رووبەرەكەی 26 دۆنم و 33 ئۆلك و 15 مەتر دووجایە و دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە وە خەمڵێنراوە بە 67 ملیار و 315 ملیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا