پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە كە كە كوتانیان هەیە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دۆزی دووەم و دۆزی یەكەم، رۆژانی 18 و 19 ی ئەم مانگە ڤاكسینەكەیان وەرگرن.
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەین كە كوتانیان هەیە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دۆزی دووەم و دۆزی یەكەم كە ناویان هاتۆتەوە لە رێگای ئۆنلاینەوە، لە بەڕێوەبەرایەتەكەمان رۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە 18 و 19 ی مانگ دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكەیان.
ئەوەشخراوەتە روو، دوای جەژن ڕاستەوخۆ بەردەوام دەبن لە پێدانی ڤاكسین.