پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، لە دوو دیداری جیادا پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەر و ژمارەیەك لە دادنووسانی فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ جێبەجێكارانی دادی پارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ 27 ی حوزەیرانی 2022، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی لە دوو دیداری جیادا پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەر و ژمارەیەك لە دادنووسانی فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ جێبەجێكارانی دادی پارێزگای سلێمانی و لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیش و كارەكانیان و ڕایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیانی پرسییەوە سەرباری گفتوگۆكردن لەسەر كەم و كورتی فەرمانگەكانیان، پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە.
لەو دیدارانەدا كە تەلار لەتیف ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی ئامادەی بوو، پوختەیەك لەبارەی شێوازی بەڕێكردنی كاروچالاكی هەردوو فەرمانگەكە پێشكەشكرا، هاوكات ئاماژە بەو كێشە و كەموكورتیانە كرا كە گرفت و ئاستەنگی لە راییكردنی كاروبارەكانیان دروستكردووە و لەم رووەشەوە سوپاسگوزاری خۆیان بۆ پشتیوانی و بە دەنگەوە هاتنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ داواكانیان دەربڕی و وەك وەفا و رێزێكیش وێنەیەكی دێرینی بەردەركی سەرای سلێمانیان پێشكەشكرد.
لای خۆیەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ باشتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیان و نەهێشتنی كەم و كورتی و ئاستەنگەكانی بەردەم ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشنیازانەی كە پێشكەشیان كرد، بۆ هەوڵ و ماندوبوونیشیان ستایشی كردن كە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.