بانكی رەشید و رافیدەین ئامادەن لەمانگێكدا هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بكەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین، دڵنیاییان دا بە حكومەتی عیراق و وەزارەتی دارایی، لە توانایاندایە لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە.

هەردوو بانكە عیراقیەكە، ئامادەكارییەكانیان بۆ كردنەوەی لقەكانیان لە هەولێر و سلێمانی دەستپێكردووە و رەزامەندییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە.

لەوبارەیەوە د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەك ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوی لارینەبوونی كردنەوەی لقەكانی بانكی رەشید و رافیدەینیان وەرگرتووە و ئامادەن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا لقەكانیان بكەنەوە، بەڵام رێكاری كردنەوەیان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدا كە نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نایاساییە، دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق مووچە وەربگرن، دوای كۆبوونەوەشی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، وەزیری دارایی رایگەیاند: تەنیا بۆ مانگی شوبات پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و، بۆ مانگەكانی دواتر دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەئەلیكترۆنی بكرێت و فەرمانبەران ببنە خاوەن هەژماری بانكی تایبەت بە خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا