داهاتی نانەوتی رۆژی دووشەممەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی بڵاوكراوەی ئەمڕۆ دووشەممە 19 ی كانونی یەكەم لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین زیاتر لە دوو ملیارو 133 ملیۆن دینار بووە.

زۆرترین داهات لە گەنجینەی دووی سلێمانی بڕەكەی 999 ملیۆن دینارەو گەنجینەی یەكیش 563 ملیۆن دینارو گەنجینەی ڕاپەرین 395 ملیۆن دینار بووە.

هەروەها گەنجینەی گەرمیان 167 ملیۆن و گەنجینەی هەڵەبجە حەوت ملیۆن دینار بووە.

بەپێی ماڵپەری شەفافیەت ڕۆژانە سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەكاریەوە دەخرێتە ڕوو كە تێیدا داهاتی كۆكراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكان ئاشكرا دەكرێت.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو 27 وەزارەت و دەستەو 600 فەرمانگە پێكهاتووە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داهاتەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەرین و گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا