لە سلێمانی شەڕەقە تەقە روویدا و قوربانی لێكەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا بە هۆی شەڕە تەقە لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی پێنج كەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس كەمێك پێش ئێستا شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی روویداو لە ئەنجامدا پێنج كەس برینداربوون.

ژمارەیەك لە بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی شاركران.

رووداوەكەی ئەمشەوی شاری سلێمانی دوابەدوای كۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دێت كە بەهۆی بوونی حاڵەتەكانی تەقەكردن و هەڵگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت ئەنجومەنی پارێزگا داوای روونكردنەوەی لە لیژنەی ئەمنی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا