سودانی بەشداری دیداری سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریكردنی لە دیداری سلێمانی كە بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان)، لە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ( 15 ، 16 )ی ئەم مانگە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت سەردانی هەرێم دەكات.

دیداری سلێمانی، گەورەترین دیداری سیاسیە لە هەرێم و عێراق كە بە بەشداری سەركردەو كەسایەتییە سیاسییە كاریگەر و بڕیاربەدەستەكان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردەو دیپلۆماتكارانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و تێدا تیشك دەخرێتە سەر پرسە سیاسییەكان لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور كە لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوە دەبرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا