هەوڵێكی دەستلەكاركێشانەوە لە نێو كۆمەڵی دادگەریی شكستیهێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی بۆ تاووتوێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەنجوومەنی باڵا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی خستە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی، بەڵام لەلایەن سەركردایەتییەوە ڕەت كرایەوە.

بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی، ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ لە سلێمانی كۆبووەوە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش كۆبوونەوەكە بەردەوامە.

لە كۆبوونەوەكەدا، ئەوە خرایە ڕوو، گەرچی بەچەندین هۆكاری نێوخۆیی و دەرەكی، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانیی كۆمەڵی دادگەری و دەنگدەرانیدا نەبوون، بەڵام كۆمەڵ هیچ كات ئەمەكداریی ئەندامانی و جەماوەرەكەی لەبیر ناكات، كە لەم هەڵبژاردنەشدا پشتیوانێكی گەورەی كۆمەڵ بوون و داكۆكییان لە بنەمای دادگەریی كرد.

لە بڕگەیەكی كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی باڵا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی خستە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی، بەڵام لەلایەن سەركردایەتییەوە ڕەت كرایەوە، بە بیانووی ئەوەی كە ماوەی چەند مانگێكە كۆنگرە كراوە و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانەكان تەواو نەبووە.

لەدوای دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان شكستی هێنا و توانی تەنها یەك كورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت، ئەمەش بووبەهۆی درووستبوونی ناڕەزایەتی لەناو كۆمەڵی دادگەریی.

لەدوای بەستنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵەوە، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە كۆبونەوەی رۆژی 23ی ئازاری 2021، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دیاریكرد 10 كەسی وەك ئەندامی ئەنجومەنەكە دیاریكرد كە جێگەی ئەنجومەنی‌ سیاسی پێشووی ئەو حزبەی گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا