شەپۆلێكی بەفربارین روو لەناوچەكانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
شەپۆلێكی سەرما روو لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات‌و ئەگەری بارینی بەفریش لەناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی لەپارێزگای سلێمانی دەكرێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بە پێی پێشبینییەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، لە شاری سلێمانی رۆژی یەك شەممە 6ی كانوونی یەكەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمە باران هەیە، لە شوێنی جیا جیادا.

بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی وتیشی: بە پێی هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردەی بۆ ناوچەكانمان هاتووە، ئەگەری بەفر بارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا،

بەقسەی ئاسۆ كەمال، رۆژی یەكشەممە نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو 5 سەدیدایە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراویش لەنێوان 15 سەدیدایە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەند جارێك شەپۆلی باران بارین رووی لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم كردووەو بەوەش رێژەیەكی زۆر باران باریوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا