پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆژی چوار شەممە بەشێك لە كارمەندانی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد، ئه‌ویش به‌هۆی دواكه‌وتن له‌دابه‌شكردنی موچەكانیان.
زەردەشت رەفیق، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك وتی:”ئەمرۆ چوارشەممە، دیارە وەك هەندێك فەرمانگەی دیكه‌ی سلێمانی، كۆمەڵێك فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگه‌یاند”.
سەبارەت بە هۆكاری مانگرتنەكەشیان بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی وتی:”هۆكاری مانگرتنەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دابه‌شنه‌كردنی موچە و هەروەها بونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا”.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق باسی له‌وه‌شكرد، بە هیوان له‌پێناو نه‌وه‌ستانی ئیش و كاری هاووڵاتیان، تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بایكۆتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كۆتایبێت.
له‌ه‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی وه‌ك دادنووسه‌كانی سلێمانی و ئاوی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان بایكۆتیان ڕاگه‌یاند.