بافڵ جەلال تاڵەبانی چی بە باوكی ئەو خوێندکارە عەرەبە وت كە لەسلێمانی هێرشیانكرایەسەر؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باوكی ئەو خوێندكارەی لە چەند رۆژی رابردوو لە ناو خوێندنگەی كوڕەكەی لە شاری سلێمانی هێرش كرایە سەر خۆی و كوڕەكەی رایگەیاند: هەر زوو دوای ئەو كێشەیە بافڵ جەلال تاڵەبانی هاتەسەر خەت و پارێزەری بۆ گرتوون و پێیگوتون، هەر كەسێك مەترسی بۆ دروستكردیت ژمارەی من لەلات هەیە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بكە و دەستبەجێش فەرمانیداوە هەموو ئەو دەستدرێژیكارانە دەستگیربكرێن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئەو باوك و كوڕەی لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە لە چەند رۆژی رابردوو لە یەكێك لە خوێندنگەكانی سەر بە حكومەتی عێراقی لە شاری سلێمانی هێرشیانكرایە سەر رایگەیاند: هەر زوو دوای رووداوەكە بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندی پێوە كردوون پارێزەریشی بۆ گرتوون.

باوکی خوێندکارەکە وتی: سوپاسی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم پارێزەری بۆگرتووم و وتی تۆ لە ژێر پارێز بەندی ئێمەدایت و پێمە بەرپرسیارین لە پاراستنی تۆ، ژمارە تەلەفۆتی خۆی و سكرتێرەكەی و بەڕێوەبەری ئاسایشی دامێ‌ وتی هەركەسێك دەستدرێژی كردە سەرت بە چەند خولەكێك دێینە سەرت و بەرگریت لێدەكەین ، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی وتم بە فەرمانی بەڕێز قوبادی تاڵەبانی ئەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر ئێوە گیراون.

لای خۆیەوە ئەو خوێندكارەی هێرشكرایە سەر باوكی لە خوێندنگەكەی رایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی لە نێوان من و خوێندكارێكی تر دروست بوو بوو ، من باوكم هێنا بۆ قوتابخانە و خوێندكارەكەی تریش دایكی هێنا، چووینە بەشی ئیدارە بۆئەوەی چارەسەری كێشەكە بكەین.

وتیشی: ئەو ژنە پارەی داوە بەو چەكدارانە و لە رێگای كامێراكانەوە دەركەتووە بۆئەوەی من و باوكم بكوژن، كاتێك باوكم لە قوتابخانەكە بوو كوڕێك لەناو قوتابخانە كەوت، من و باوكم لەگەڵ مامۆستایەكدا بردمان بۆ نەخۆشخانە، دواتر بەڕێوەبەرەكە تەلەفۆنی بۆ باوكم كردەوە بۆئەوەی كێشەكە چارەسەربكەین، من و باوكم چووینە ژوورەوە تەماشامان كرد ئەو كوڕە دانیشتووە، باوكم كە چووە ژوورەوە جنێوی دا بە باوكم و قسەی نەشیاوی كرد، باوكم هەستا بێینە دەرەوە، چونكە ئەوان چەكیان پێبوو.

خوێندكارەكە دەڵێت، لەوكاتەدا بۆكسی دا لە باوكم ئێمەش ویستمان بەرگری لە خۆمان بكەین، دواتر چوار كەسی چەك بەدەست هاتن و هێرشیان كردە سەر من و چوار كەسیش هێرشیانكردە سەر باوكم، من خۆم پەنجەم شكاوە، سەرم تەقیوە، كە رووداوەكە روویدا بەڕێوەبەری قوتابخانەكە چووە دەرەوە تەلەفۆنی كرد بۆ 104 بۆئەوەی بێن بەدەممانەوە، 104 هاتن من و باوكم چووین لە بنكەی بەختیاری سكاڵامان تۆماركرد.

وتیشی: دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەین و هەڵوێستیان زۆر باشەو پارێزەریان بۆگرتووین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا