پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: سەردانە فەرمییەكەمان بۆ هیندستان بەپێی بەرنامەیەكی چڕو ئامانجدارو ڕێكخراو لەلایەن ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان (ICCR)ەوە دیاریكرابوو.
لە روونكردنەوەكەیدا پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، وەك پارێزگاری سلێمانی، بەپێی بڕگەی چوارەم، لە مادەی نۆزدەیەمی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2009)؛ (نوێنەرایەتیی پارێزگای سلێمانی دەكەم لەو كۆنگرەو كۆڕو سیمینارانەی كە بۆیان بانگدەكرێم).
ئەوەشهاتووە، لەسەر داواو پێشنیازی باڵیۆز و كونسوڵی كۆماری هیندستان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، داوایانكرد لە پای ئەوەی سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان و شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسكۆو شاری شوێنەوارو شارستانییەت و مۆزەخانەو هونەرو فەرهەنگ و…تادییەو، پەیوەندییەكی كولتوریی بەهێز لە نێوان پارێزگای سلێمانی و هیندستاندا هەیەو بەپێی بنەماو پێوەر و هەڵسەنگاندن و توێژینەوەكانی خۆیان بۆ ساڵی 2022، پارێزگاری سلێمانیان لەسەر ئاستی ناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستان، وەك میوانی ناوازەی 2022؛ دیاریكرد.
هەڤاڵ ئەبوبەكر باسی لەوەشكردووە، سەردانە فەرمییەكەمان بەپێی بەرنامەیەكی چڕو ئامانجدارو ڕێكخراو لەلایەن ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان (ICCR)ەوە دیاریكرابوو.
هەڤاڵ ئەبوبەكر لە روونكردنەوەكەدا كۆی ئەو بانگهێشتنامە فەرمی ئاراستەی كراوە و ئەو چالاكییانەی لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ هیندستان ئەنجامی داوە خستووەتەڕوو.