پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاردرا كێشه‌ی ئه‌و شۆفێره ئێرانیانه‌ی به‌نزین ده‌هێننه پارێزگاری سلێمانی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌كه وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه و مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزین له‌سلێمانی له‌ئارادایه.
سەرچاوەیەكی ئاگادار له‌كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزین له‌پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”هاتنی سوتەمەنی پەیوەندی بە گرانی نرخەوە نەبووە، كێشەیەكی كۆمپانیاكان بووە بۆ نرخی سوتەمەنی لە نێوان ئێرانی و عێراقی، هەرچەندە بەنزین كەمە، چونكە كەم هاورده ده‌كرێت لە سنورەكانەوە”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه و دروستنه‌بوونی دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیان له‌باره‌ی به‌نزینه‌وه داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه وتی “هەموو كارێك كراوە بۆ ئەوەی سلێمانی بێ بەنزین نەبێت، لەم چەند رۆژەی رابردوو هەوڵی جدیمان داوە تاوەكو سلێمانی نەكەوێتە قەیرانی بەنزین، بەڵام بە تەواوی تا ئێستا چارەسەر نەكراوە”.
رۆژی دووشەمە 12-10-2020 ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بە سەرپەرشتی لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و ئامادەبونی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وەفدێكی پارێزگای سنە و مەریوان و ئیدارەی پێنجوێن و ئیدارەی دەروازەی باشماخ و بەرپرسانی هێزەكانی ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی 1700 شۆفێری تانکەری سوتەمەنی ئێرانی ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا بە قازانجی دوولایەنە و هاوسەنگانە بە رێژەی لە سەدا 50 بۆ شۆفێرانی هەردوولا کێشەکە چارەسەر بکرێت و کارئاسانی تەواو بۆ شۆفێرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ هێنانی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی، بەڵام تا ئێستا ئەو كێشەیە چارەسەر نەكراوە.