بەشێوەیەكی كتوپڕ شانۆیی دوا رۆژەکانی بابلۆ راگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانۆیی دوا رۆژەکانی بابلۆ كە ماوەی زیاد لە 20 رۆژە بەردەوامە لە نمایش بەشێوەیەكی لەناكاو راگیرا و یاریدەردەری دەرهێنەر هۆكاری راگرتنەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرا دەكات.

لاوك ئەبوبەكر یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆگەریی دوا رۆژەکانی بابلۆ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند:بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئاگاداری كردین كە شانۆییەكە رابگرین ، ئێمە لە 15_12_2021 لە هۆڵی پرۆڤەداین، دوای تەواوبوونی پرۆڤە پلانمان هەبوو لە 1_2_2022 بۆ25_2_2022 دەست بەنمایش بكەین و نمایشەكەمان بەردەوامی هەبێت، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی كرد، بەهۆی كۆمەڵێك گرفتەوە كە پەیوەندی بە ئێمە و بە هۆڵەكە و لایەنی تەكنیكەوە هەبوو، نمایشەكەمان كەوتە 24_2_2022، بەمەش ئێمە یەك رۆژ هۆڵەكەمان بە دەستەوە ما، بەشێوەی زارەكی و هاورێیانە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و بەشی هونەری شانۆ رێككەوتین لە 24_2_2022 تا 10_3_2022 هۆڵەكەمان بدەنێ‌.

لاوك ئەبوبەكر وتی: ئێمە بەنیازبووین لە 10 بۆ 15 رۆژ بەپێی ئاستی رێژەی بینەری نمایش بكەین، بەڵام ئەو گەرم و گوڕیی و بەدەمەوەهاتنی بینەر وایلێكردین نمایشەكە درێژبكەینەوە، بۆیە دیسان لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و بەرپرسانی هۆڵەكە قسەمان كرد، بەڵام وتیان كۆمەڵێك گرفت هەیە بە نمونە 8 و 15 و 18 ی ئادار كە دەمانویست نمایش بكەین بۆنەی تێدایە، دیسانەوە بەگفتوگۆ لەگەڵ ئەو سێ‌ لایەنەی دەیانویست لەو رۆژانەدا هۆڵەكە بەكاربهێنن، گەشتینە رێككەوتن و ئەوان چوونە شوێنی تر، ئەو سێ‌ بۆنەیە هیچیان شانۆیی نەبوون.

وتیشی: ئێستا بۆنەیەك هەیە لە 27ی ئادار كە رۆژی جیهانی شانۆیە، كارێكی شانۆیی لەم هۆڵەدا بەڕێوەدەچێت، ویستمان لەگەڵ ئەمانیش بە گفتوگۆ رێكبكەوین بۆ ئەوەی نمایشەكە درێژە پێبدەین، تەنانەت چەندین ئۆفەرمان خستەبەردەمیان، پێمان وتن كاری خۆتان لەو رۆژەدا ئەنجام بدەن بەڵام دیكۆری كارەكەی ئێمە تێك مەدەن، بەڵام ئەوان رازی نەبوون بەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندیمان بە وەزیری رۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی كرد بۆئەوەی بڕیارێك دەربكەن بۆئەوەی نمایشەكە نەوەستێنن، بەڵام ئەوان ئەم بڕیارە نادەن.

لاوك ئەبوبەكر روونیكردەوە ، بەو نەفەسەی 25 رۆژە بەردەوامین داوای لێبوردن لەو كەسانە دەكەین كە بەنیازبوون بێن بۆ بینینی شانۆییەكە و نەهاتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا