پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارت و لایەنە سییاییەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق 69% بووە.
هەیمان تەحسین وتی: كەمترین رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای ئەنبارە، كە 59% بووە، زۆرترین رێژەش لە پارێزگای بابلە، كە 80% بووە.
بەپێی ئەو ئامارەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردووەتەوە، رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت بەم شێوەیە بووە:
لە پارێزگای بەسرە 66% بووە.
لە پارێزگای میسان 76% بووە.
لە پارێزگای قادسیە 74% بووە.
لە پارێزگای زیقاڕ 72% بووە.
لە پارێزگای نەجەف 69% بووە.
لە پارێزگای موسەننا 73% بووە.
لە بەغدا/ رەسافە 64% و لە بەغدا/ كەرخ 62% بووە.
لە پارێزگای كەربەلا 74% بووە.
لە پارێزگای بابل 80% بووە.
لە پارێزگای دیالە 74% بووە.
لە پارێزگای ئەنبار 59% بووە.
لە پارێزگای واسیت 67% بووە.
لە پارێزگای دهۆك 69% بووە.
لە پارێزگای هەولێر 75% بووە.
لە پارێزگای سلێمانی 78% بووە.
لە پارێزگای سەڵاحەددین 70% بووە.
لە پارێزگای كەركووك 62% بووە.
لە پارێزگای نەینەوا 70% بووە.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوە كرد، بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە رێكوپێكی ئەنجام دراوە، هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكانیش بەشدارییان لە دەنگدان كردووە.
بۆ راگەیاندنی ئەنجامی دەنگی كاندیدەكان روونیشكردەوە، تەنیا یەك ئەنجام دەخرێتەڕوو، ئەویش 24 كاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی، ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت.