لەسەر وشكە ساڵی داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

18 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەن دەكەن لەسەر بابەتی وشكە ساڵی و داوا دەكەن حكومەت قەرەبووی ئەو جووتیارانە بكاتەوە كە بەهۆی وشكە ساڵییەوە زەرەر مەند دەبن بەتایبەتی جووتیارانی گەرمیان.

كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: جووتیارانی گەرمیان بەهۆی كەم بارانییەوە دەغڵ و دانەكانیان بە تەواوی وشك بووە، هەروەها ئەوانەشی ئاژەڵ بەخێو دەكەن كۆچ دەكەن بۆ ناوچەی شارەزوور و شوێنەكانی دیكە، بۆیە بەپێویستی دەزانین ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر ئەم بابەتە كۆبوونەوەیەكی تایبەت رێك بخات و داوا لە حكومەت بكات بۆئەوەی بودجەی پێویست تەرخان بكات بۆ قەرەبووكردنەوەی جووتیاران.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: بەپێی بەدواداچوونی لیژنەكەمان و بەدواداچوونی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگا كە دانیشتووی گەرمیانن هیوایەكی وا نەماوە جووتیارانی ئەو سنورە سود لە دەغڵ و دانەكانیان وەربگرن.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 13ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت لەسەر چەند تەوەرێك كە بریتین لە دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی چوار گوندی سنوری ناحیەی سەنگاو و دەنگدان لەسەر هەڵكەندنی بیری یاسایی بابەتی كێشەی وشكەساڵی لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا