قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان.

لە راگەیەنراوێكدا لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێم بڵاویكردەوە، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان، بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە دەست پێدەكات، لە كاتژێر (12) ی شەوی 8ی 12ی 2020 تــــا سەعات (12)ی شەوی 9ی 12ی 2020.

خۆپیشاندانی شارو شارۆچكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی یەكشەممەوە دەستی پێكردووە و تا ئێستا ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتوەتەوە، جگە لە سوتاندنی بەشێك لە بینا و باڵەخانە حزبی و حكومییەكان لەو ناوچانەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا