ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە مەڵبەندی (1) ى یەکێتی لە سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان بە رۆڵە و كچ و كوری خۆمان دەزانین و ئازار دانی هەر لایەك لە لایەكەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەڵكی شار دادەنێین.

لە روونكردنەوەكەی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتیدا هاتووە، لە سەرەتای دەست پێكردنی نارەزایی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییەوە وەك مەڵبەندی رَِیكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواكانی خوێندكارانمان كردوە، ئیدارەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆشمان ئاگادار كردوە كە ئەمساڵیش وەكو ساڵانی پێشوو هاوكاریان دەبین لە دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكان، بە تایبەتیش زانكۆی سلێمانی.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، لێرەوە جارێكی تر پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواكانیان دووپات دەكەینەوە و داوایان لێدەكەین رێگە نەدەن كە گردبوونەوە و نارەزاییەكانیان بەلاڕێدا ببرێت و بۆ مەرامی تر بەكار بهێنرێت كە لە كۆتاییدا نەك هەر بە قازانجی ئەوان ناشكێتەوە، بەڵكو بە پێچەوانەوە لە ڕەوایەتی داواكانیان كەم دەكاتەوە .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، داوا لە دەزگا ئەمنییەكان دەكەن كە وێڕای پاراستنی گیانی هەموو لایەك چاوكراوە بن لە بە لارێدا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.

مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێویستی دەزانن بە بیری هەموو لایەكی بهێننەوە كە خوێندكاران و هیزە ئەمنییەكان بە رۆڵە و كچ و كوڕی خۆمان دەزانین و ئازاردانی هەر لایەك لە لایەكەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەڵكی شار دادەنێین و هەروەها ڕووكردنە بینای مەڵبەند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەكان و هەوڵی زیان پێگەیاندنیان نە ئێستا و نە لە رابوردوشدا هیچ دەسكەوتێكی پیشەیی بۆ كەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندكارانیشی نابێت، بەڵكو تەنها ئارامی شار دەشێوێنێت و ناوبانگی توێژی ڕۆشنبیریی خوێندكاران لەكەداردەكات.

ئەمڕۆ لە درێژەی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاری سلێمانی، بەشێك لە خۆپیشاندەران هێرشیانكردە سەر مەڵبەندی یەكێتی و زیانیان بە بەشێك لە بینای مەڵبەند گەیاند.

لە بارەی ئەو هێرشەوە جەبار محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی یەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، هەندێك دەستی خراپ كە خوێندكار نەبوون لەناو خۆپیشاندەراندا هەبوون و هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای مەڵبەند ئەوەش بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە و پشێویی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا