شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندەكانی راسپارد بەدەم كێشەی هاوڵاتیانەوە بچن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین)ی یەكێتی كۆبووەوە و رایسپاردن كە بەرۆحیەتی یەكێتیانە ئەركەكانیان رابپەڕێنن و وەك هەمیشە لە كێشە و خەمی هاوڵاتیانی سنورەكانیان بكۆڵنەوەو بەدەمیانەوە بچن.

لە كۆبونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 13 ی حوزەیرانی 2022، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەڵوێست و ستراتیژی یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان روونكردەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی حزب و رووداو و پێشهاتەكانی ئێستا، بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و جەختی كردەوە، مەڵبەندەكان و كادرانی ڕێكخستن قەڵا و هێزی یەكێتین و ستایشیكردن لەباش راپەڕاندنی ئەركەكانیان لە گشت بوارەكاندا، هاوكات هانیدان بۆ داهاتوو بە پلان و بەرنامەی نوێ و بە یەك تیم كارەكانیان دابڕێژنەوە.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی ئەرك و بەرپرسیارێتی بەرپرس و كادر و هەڤاڵانی مەڵبەندەكان لەم قۆناغەدا دوا و رایسپاردن كە بەرۆحیەتی یەكێتیانە ئەركەكانیان رابپەڕێنن و وەك هەمیشە لە كێشە و خەمی هاوڵاتیانی سنورەكانیان بكۆڵنەوەو بەدەمیانەوە بچن.

لای خۆیانەوە، لێپرسراوی مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پوختەیەكیان لەبارەی كێشە و داواكانی هاوڵاتیان و كادران و چالاكییەكانیان باسكردو بەگوێرەی سنورەكانیشیان سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان لەسەر پرسە باسكراوەكانی ناو كۆبونەوەكە خستەڕوو.

هەر لەكۆبونەوەكەدا، ئاماژە بەوەش درا كە پێویستە بەدواداچوون بكرێت بۆ سەرجەم سێكتەرەكان و باشترین بژاردە و چارەسەر بۆ پرس و كێشە جیاجیاكان بدۆزرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا