خۆپیشاندەران سەدان بارەگای حیزبی‌و حكومیان سووتاندووە

پۆڵەتیك پرێس:
لەئەنجامی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو، كە لەچەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، سەدان بارەگای حیزبی‌و حكومی سووتاون.

بارەگاكان لەماوەی نزیكەی هەفتەیەك‌و بیست قەزاو ناحییە سووتاون، كە ژمارەیان گەیشتووەتە 145 بارەگای حكومی و حیزبی، ئەوەش بەپێی چەند ئامارێك، كە لەناوەندە پەیوەنیدارەكان بڵاوبووەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكان، لەئەنجامی گرژییەكانی چەند رۆژی رابردوو، حەوت كەس گیانیان لە دەستداوە و نزیكەی 100 كەس برینداربوون.

خۆپیشاندانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەپێنج رۆژی رابردوو بەرێوەچوو، كە تا شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممەش بەردەوامی هەیە.

بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان‌و زیاتربوونی گرژییەكان، لیژنەی ئەمنی هەرێم، چەند بڕیارێكی دەركردو بەپێی بڕیارەكانیش هەر كەس‌و لایەنێك بێ‌ مۆڵەت خۆپیشاندان بكات دەستگیردەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا