بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە هاوڵاتییەك گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: تەرمی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ گەیەنراوەتە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستداوە.

شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵە ، لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ كەركوك لەبانی مەقان ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە دوای ڕێكارەكان تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی دەكرێت.

وتیشی، هەر دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندارێك گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ كە پیاوێكی 29 ساڵ بوو لەروداوێكی هاتووچۆدا برینداربوو بوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كرا لە شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا