زەنگی مەترسی بەهۆی رووداوەكانی ماتۆڕسكیلەوە لێدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، خراپی بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل بووەتە زەنگێكی مەترسیدار و تەنها لە ساڵی رابردوو 17 كەس بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە گیانیان لە دەستداوە.

موقەدەم بەختیار محەمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕاگەیاند: بەهۆی تۆمارنەكردنیانەوە تا ئێستا چوار هەزار و 655 ماتۆرسكیل لەناو براون.

باسی لەوەشكرد، لە ساڵی رابردوو 17 گەنج بەهۆی رووداوەكانی ماتۆرسكیلەوە گیانیان لە دەستداوە.

موقەدەم بەختیار محەمەد رونیكردەوە، سەركێشی و پابەندنەبوون بە یاسا لەلای بەشێك لەو كەسانەی ماتۆڕسكیل بەكاردەهێن سەرەنجامەكەی رووداوی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە.

لای خۆیەوە دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەكەدا ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا 800 ڕوویداوی ماتۆرسكیل تەنها لە نەخۆشخانەی شار تۆمار كراون و پێنج كەسیش بەهۆی ڕووداوەكانی ماتۆڕسكیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

باسی لەوەشكرد، لە ئەمساڵیشدا تا ئێستا 300 ڕووداوی هاتووچۆی ماتۆڕسكیل لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی تۆماركراون و ئەمە زەنگێكی مەترسیدارە و دەبێت بە هەوڵی هەموو لایەك ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا