هەرێم بەشداری لەكۆڕبەندێكی بازرگانی هندستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس
وڵاتی هیندستان كۆڕبەندێكی هاوبەشی پیشەسازی لەسەر ئاستی جیهان رێكخستووەو بازرگانانی هەرێمیش بەشداری تێدادەكەن.

دابان نەجمەدین ڕێكخەری پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەو بارەوە دەڵێت: ئەم كۆڕبەندە دەرفەتێكی باشە بۆ بازرگان و كۆمپانیاكانی هەرێم بۆئەوەی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هیندستان ببەستن.

دابان نەجمەدین، بۆ پۆڵەتیك پرێس دەشڵێت: كۆڕبەندەكە لە 15 تا 18ی 12ی 2020 بەڕێوەدەچێت، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە رێی ئۆنلاینەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕێكخەری پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسی لەوەش كرد، ئەم كۆڕبەندە دەرفەتێكی باشە بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەرێم بۆئەوەی بەرهەمەكانی خۆیان نمایش بكەن و لە هەمانكاتدا پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هیندستان ببەستن، بەبێ ئەوەی مەترسی ئەوەیان هەبێت ئەو كۆمپانیایانە ساختەبن، چونكە كۆڕبەندەكە لە رێگەی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی و رێگاوانی هیندستانەوە رێكخراوە.

ماوەی چەند ساڵێكە بازرگانانی هەرێم لەگەڵ وڵاتی هیندستان توانیویانە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەكان بدەن بەتایبەتی لەبواری هاوردەكردنی دەرمان و خواردەمەنی لە هیندستانەوە بۆ هەرێم و هەناردەكردنی مس لە هەرێمەوە بۆ هیندستان خۆی دەبینیێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا