پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی سلێمانی دەڵێت، هەر كەسێك نازی عەمرەی هەبێت ، پێویستە پێشتر هەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای بەكارهێنابێت و ناشتوانێت جگە لە مەككە و مەدینە گەشتی هیچ شارێكی دیكەی سعودیە ئەنجام بدات.
كامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی مەرج و رێنماییەكانی حكومەتی سعودیە، هەر گەشتیارێك گەشتی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرە دەبێت هەر دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی سلێمانی وتی: دوای گەشتنییان بە وڵاتی سعودیە 24 كاتژمێر كەرەنتینە دەكرێن و دوای ئەوە دەتوانن دەست بە ئەنجامدانی زیارەت بكەن، سەرەتا دەچنە شاری مەدینە و دواتر دەچنە مەككە ، تەنها ماوەی سێ كاتژمێر بۆیان هەیە تەواف بكەن، دوای ئەوە دەچنە ئوتێل و لە ژوورێكدا نابێت لە دوو كەس زیاتری تێدابێت، پاس نابێت لە 25 كەس زیاتری تێدابێت.
وتیشی: بەرنامەیەك لە رێگای مۆبایلی زیرەكەوە دانراوە، دیاری دەكات لە رۆژێكدا عەمرەكار چەند جار دەچێتە كەعبە و تەواف دەكات و دەتوانێت چەندیش بمێنێتەوە ، ئەگەر سەرپێچی بكات، لە رێگای ئەو بەرنامەیەوە، پێی دەزانرێت و رێكاری توند بەرامبەری دەگیرێتەبەر .