وەزارەتی رۆشنبیری: پارەی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی كراوەتە چەك و وەری دەگرن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری لە سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا لە بارەی خەرجكردنی پارە بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو پارەیە كراوە بە چەك و بڕیارە رۆژی یەكشەممە وەری بگرن، كە چەك وەرگیرا هیچ گرفتێك بۆ خەرجكردن نامێنێتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: لە سەرەتادا وەك وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڕیار نەبووە هیچ بڕە پارەیەك بۆ خولی پێنجەمی ئەم فێستیڤاڵە خەرجبكرێت و هاوكاری ئێمە بڕیاربووە تەنیا بە پێدانی هۆڵ و هاوكاری لۆجیستی بێت.

ئەوەشخراوەتە روو، بەردەوامی داواكردنی هاوكاری لە لایەن دەستگای فێستیڤاڵەوە و بە هەوڵی وەزیری رۆشنبیری و لاوان و هاوكاری وەزیری دارایی، بڕی 97 نەوەد و حەوت ملیۆن دینار وەك هاوكاری بۆ خەرجی فێستیڤاڵەكە دابینكرا و رۆژی 15 ی ئەم مانگە فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی لە وەزارەتی داراییەوە دەرچوو.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا باس لەوەكراوە، هەمان رۆژ فەرمانی تەرخانكردنی بڕی نەوەد و شەش ملیۆن و حەوت سەد و پێنج هەزار دینار بۆ خەرجی (یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب ) لە سڵیمانی دەرچوو، هەردوو فەرمانەكە رۆژی پێنجشەممە كاریان لەسەركراو لە رێی دوو لیژنەی خەرجی جیاواز بۆ بانكی باخان نێردران، وەك فێستیڤاڵی ئەدەب هیچ بوودجەیەك لەبەردەست لیژنەی سەرپەرشتیدا نەبوو، بەڵام فێستیڤاڵی سینەما بوودجەی خۆیان لەبەردەستدابوو، كاتێك لێپرسراوی لیژنەی خەرجی فێستیڤاڵی ئەدەب پەیوەندی بە ئێمەوەكرد لەو دوو بڕە تەنیا یەكێكیان لە پێنجشەمەدا خەرجدەكرێت، دوای چەند پەیوەندییەك لە گەڵ برایانی بانك و لێپرسراوی ژمێریاری فێستیڤاڵی فیلم، رێككەوتین كە بوودجەكەی فێستیڤاڵی ئەدەب لە پێنج شەمەدا خەرجبكرێت و ئەوەی سینەماش چەكیان وەرگرتووە بۆ رۆژی یەكشەممە، دیارە كە چەك وەرگیرا ئیتر هیچ گرفتێك بۆ خەرجكردن نامێنێتەوە و ئیتر پێویستی نەدەكرد ئەم بابەتە ئەوەندە بهرووژێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا