لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی گرانبوونی نرخی بەنزین بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، ژمارەیەك لە شۆفێران لە نزیك بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەرامبەر بە گرانبوونی نرخی بەنزین ڕێكخست و ڕێگای كەركوك -سلێمانیان داخست.

ژیار شەهاب، یەكێك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، ئێمە وەكو ژمارەیەك لە شۆفێرانی ناو شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكمان ڕێكخست و ڕێگەی كەركوك سلێمانیمان داخست.

وتیشی: بۆئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دەنگمانەوە بێن بەردەوام دەبین و لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندان دەكەینەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەكی نائاسایی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەجۆرێك كە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ 800 دینار بەرزبوەوە، ئەمەش بارگرانییەكی زۆری لەسەر شانی شۆفێران دروستكردووە، بە تایبەتی شۆفێرانی تاكسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا