پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
داهاتی بڵاوكراوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ی كانونی یەكەم لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین نزیكەی سێ ملیار دینار بووە.
لە گەنجینەی یەكی سلێمانی یەك ملیار دینار و لە گەنجینەی دوو، 922 ملیۆن دینارو لە گەنجینەی گەرمیان 391 ملیۆن دینار بووە.
هەروەها گەنجینەی هەڵەبجە 230 ملیۆن و لە گەنجینەی راپەرین 45 ملیۆن دینار و لە گەنجینەی چەمچەماڵ 14 ملیۆن دینار بووە.
ڕۆژانە لە ماڵپەری shafafiat.com سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەكاریەوە دەخرێتە ڕوو كە تێیدا داهاتی كۆكراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت.
ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو 27 وەزارەت و دەستەو 600 فەرمانگە پێكهاتووە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داهاتەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە.