پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی بەهۆی غازی زۆپاوە، دایكێك و دوو منداڵی گیانیان لە دەستدا، ئەمەش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە بەهۆی غازی زۆپاوە روودەدات لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 30_1_2022، لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی، دایكێك و دوو منداڵ، بەهۆی غازی زۆپای ماڵەكەیان گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی: كەمێك پێش ئێستا لە ڕووداوەكە ئاگادار كراوینەتەوە و لە ئێستادا تەرمی ئەو خێزانە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
لە ماوەی (24) کاتژمێری رابردودا، دوەم حاڵەتی لەم شێوەیەیە رودەدات و ئێوارەی دوێنێش لە ناحیەی عەربەت مندڵێک بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستدا.
لە مانگی كانوونی یەكەمی 2021 یش، دایكێك و چوار منداڵی بەهۆی دووكەڵی خەڵوز لە گوندی (قوپك) لە قەزای ئاكرێ گیانیان لەدەستدا.