وادەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان دەكرێت، سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست پێدەكات .

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند: پاش دابینكردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، بریارە رۆژی یەكشەممە 24_10_2021 پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنوری قەزای پێنجوێن دەست پێ بكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژانی دواتریش لە تەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزە پرۆسەكە درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت 55 هەزار دینار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا